کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی هه‌زاران كه‌سی له‌ كانادا

تداوم اعتصاب هزاران نفر از کارگران

تداوم اعتصاب هزاران نفر از کارگران

مانگرتنی هه‌زاران كه‌سی له‌ كرێكارانی هێڵه‌كانی ڕێگای ئاسنی كانادا كه‌ له‌ یه‌ك حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین به‌ش له‌ سه‌نایعی ئه‌م وڵاته‌ به‌هۆی ئه‌م مانگرتنه‌وه‌ به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وتوون.

كرێكارانی مانگرتووی “ئێدمێنتۆن” ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌یكه‌ له‌ نێو كرێكاران و كارفه‌رما ناكۆكی له‌سه‌ره‌، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، بارودۆخی نائه‌منی شوێنی كار و كه‌م بوونی كات بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه‌ی ئۆپڕاتۆره‌كانی هێڵی ڕێگای ئاسنه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌مێژه‌ له‌ئاست مه‌ترسییه‌كانی چه‌ند شیفتی كاری له‌ شه‌وڕۆژدا هوشداریان داوه‌. به‌وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌، ته‌نانه‌ت تا ٤٢ كاتژمێر به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام كاریان كردووه‌ و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ نه ‌ته‌نیا زیانی جه‌سته‌یی به‌دواوه‌یه‌، به‌ڵكوو ده‌بێته‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی شوێنی كار. شایانی باسه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی نۆوامبره‌وه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ مانگرتن، هه‌تا ئێستا وتووێژه‌كان له‌مباره‌وه‌ هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و به‌م ئاڕاسته‌یه‌ هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفتی كرێكاران هه‌ڵنه‌گیراوه‌.