ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، مۆعه‌لیمانی ئۆردۆنی به دوای كۆتای موزاكره له نێوان ده‌وڵه‌ت و سه‌ندیكای مۆعه‌لیمان كه له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه، بۆ چوارمین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وری نوێ دانیشتنی نێوان جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكای مۆعه‌لیمان و وه‌زیری ئاموزش و په‌روه‌رش به چاودێری سه‌رۆكی كۆمیسیونی ئاموزش و په‌روه‌رش له پارلمانی به‌ڕێوه‌چووه و به بێ ڕێكه‌وتن كۆتایی پێهاتووه. ئه‌م سه‌ندیكایه ڕایگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی مه‌زایای مۆعه‌لیمان ناكات و ڕایگه‌یاندووه كه رد كردنه‌وه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌زایای مۆعه‌لیمان به پێی ریزبه‌ندی پله‌كانیانه و ٤٠ له‌سه‌دی مۆعه‌لیمان له وه‌رگرتنی مه‌زایا بێبه‌شبن. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، گڵاڵه‌ی پێشنیار كراوی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ئه‌م سه‌ندیكایه زۆر دوره. شایانی باسه، سه‌ندیكای مۆعه‌لیمان ڕایگه‌یاندووه كه تا دۆزینه‌وه‌ی ڕێكارێكی پێویست بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه، درێژه‌ی به مانگرته‌كه‌یان ده‌ده‌ن.