مۆعه‌لیمانی حیمایه‌تی ئۆستانی یه‌زد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌شداری كردن له كلاسه‌كانی ئانلاین خۆیان بوارد.
مۆعه‌لیمانی ناڕازیی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری خۆیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، خوازیاری په‌رداخت كردنی حقووقی دواخراو، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بیمه‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، له كلاسه‌كانی ئانلاین به‌شداری ناكه‌ن.