کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارنی ئیداره‌ی به‌رقی بێهبه‌هان

تداوم اعتصاب کارگران قرائت اداره برق بهبهان

تداوم اعتصاب کارگران قرائت اداره برق بهبهان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی بێهبه‌هان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی بێهبه‌هان له‌ حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران له‌ ناڕه‌زا‌یه‌تی به‌ حه‌جمی بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌ردانی ئیداره‌ی كاریان كردووه‌ و له‌وێ پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ ئه‌م قه‌رارداده‌ ئیمزا مه‌كه‌ن چونكه‌ دوای ئیمزاكردنی ئه‌م قه‌رارداده‌ ناتوانن هیچ كارێكیان بۆ بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه ‌به‌دوای قه‌بووڵ نه‌كردنی ئیمزای ئه‌م قه‌رارداده‌، ئیداره‌ی كار پێیانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ئۆستانه‌وه‌ هاتووه‌، هه‌ر كرێكارێك كه‌ ئه‌م قه‌رارداده‌ی واژۆ نه‌كردبێ، له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێ.