به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شاره‌كانی ئێران له‌وانه، خۆراسان، ڕێگای ئاسنی شۆمالی، نیشابوور و تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شۆمال له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ڕێگای ئاسنی خۆراسانیش، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی پاداشی خانه‌نشینیان، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. هه‌روه‌ها كرێكارانی شیركه‌تی “جوش گوسته‌ر”ی نیشابوور به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی وێستگه‌ی ڕێگای ئاسنی تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی پاداشی خانه‌نشینی هاوكاره خانه‌نشین كراوه‌كانیان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته، له به‌رامبه‌ر ڕێگای ئاسن ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.