کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ڕێگای ئاسنی زاگرۆس

تداوم اعتصاب کارگران راه آهن زاگرس

تداوم اعتصاب کارگران راه آهن زاگرس

كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی ناوچه‌ی زاگرۆس، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی كه‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن، ده‌ڵێن: له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ داواكارییه‌كانیان، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، سه‌رله‌نوێی له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌. ده‌شڵێن: وێڕای ئه‌وه‌یكه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته‌ن، كێشه‌وگرفته‌كانیان له‌كاتی سپاردنی شیركه‌ت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه‌.