كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئه‌راك ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئیداره‌ی ڕێگای ئاسنی ئه‌راك، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها باقی مه‌زایاكانیان له‌وانه، سه‌نه‌واتی خزمه‌تگوزاری كۆتایی پاره‌كه‌یان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و به وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری دیاری كرانی داهاتووی كارخانه و سه‌پاردنی ئه‌م ناوه‌نده به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی بوون.