به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، كرێكارانی ڕێگای ئاسنی به‌نده‌رعه‌باس جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكاران له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا، به كۆبوونه‌وه و مانگرتن سه‌ره‌ڕای خواستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی دائێم، مافی بێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاریی، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری كرێكاران و پێش گرتن له ده‌ركردنییان و هه‌روه‌ها ڕوون كردنه‌وه‌ی كاتی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان له هه‌موو مانگ و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمێڵی بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن.