کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی چه‌ند شیركه‌تی ماشین سازیی له‌ ئه‌مریكا

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شه‌ش كارخانه‌ی ماشین سازیی ئه‌مریكا له‌وانه‌، شیركه‌تی “وڵوۆ و ماك تراك” بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ئه‌م شه‌ش كارخانه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ قه‌راردادی كورت ماوه‌یان و هه‌روه‌ها بێ ئاكام بوونی وتووێژه‌كان، له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌. ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روه‌ها له‌ئاست، زیادنه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، جیاكردنه‌وه‌ی شیفته‌كانیان، به‌رنامه‌ی ته‌عتیلات، نیگه‌رانی له‌ ئه‌منییه‌ت و ته‌ندرووستییان و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی ناڕازیین.