
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پێترۆشیمی ئاپادانا له عه‌سه‌لویه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، ده‌بێ ڕۆژانه زیاتر له ١٢ كاتژمێر كار بكه‌ن تا بتوانن هه‌زینه‌كانی دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له سه‌خت ترین بارودۆخی كاری له‌م ناوه‌نده كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌م بارودۆخه دژواره كارییه، ده‌شڵێن: چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌یان پێنه‌دراوه و به‌رپرسان هه‌تا ئێستا وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.
