كرێكارانی مانگرتووی به‌شی پڕۆژه‌یی نه‌وت له “ئه‌شكه‌فت سه‌لمان” هه‌ڵكه‌وتوو له شاری “ئیزه” به مه‌به‌ستی پێداگری له سه‌ر خواسته‌كانیان و له درێژه‌ی مانگرتنه‌كانیان ، ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌رمانان له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه .
ئه‌م كرێكارانه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان په‌یوه‌ست بوونه مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی نه‌وت ، وه‌كوو هاوكاره‌كانی دیكه‌یان له شاره‌كانی دیكه خوازیاری زۆر بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و گۆرانكاری له ڕۆژانی كار و پشوویان بۆ ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوو بوون . شایانی باسه له ده‌سپێكی مانگرته‌نه‌كانی كرێكارانی پڕۆژه‌یی شیركه‌تی نه‌وت ، كۆمه‌ڵێك له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان به داخوازییه‌كانی كرێكارانی مانگرتوو ڕازی بوون به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌موو شیركه‌ته‌كان وڵامێكی ئه‌رێنی به داخوازی كرێكارانی مانگرتوویان نه‌داوه‌ته‌وه.