كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی به‌شی په‌ره‌پێدانی فازی ١٤ی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشاوه و له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌ری شیركه‌تی “مه‌پنا” كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته پێشتر له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی په‌یمانكاران بۆ جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان، گه‌ڕابوونه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا په‌یمانكاران ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نیا به ڕێژه‌ی ١٥ له‌سه‌دا ده‌توانن حه‌قده‌سته‌كانیان ببه‌نه‌سه‌ره‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناتوانن له نۆبه‌تی كارییان بده‌ن. شایانی باسه كه كرێكاران خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی نوێ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، هه‌روه‌ها دابین كردنی گه‌ڵاڵه‌ی “٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودانن.
