پتر له ٣٠٠ كرێكاری ناڕازی شیركه‌تی پترۆشیمی به‌نده‌ری خۆمه‌ینی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جی نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان بۆ یازدههمین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی به‌نده‌ری خۆمه‌ینی كه له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه و له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه، خوازیاری جێبه‌جی كردنی داخوازییه‌كان بوون. شایانی باسه كه ئه‌و كرێكارانه سه‌ر به شیربكهتی عه‌مه‌لیاتی غه‌یره سه‌نعه‌تی “به‌نده‌ری ماهشههر”ن و یه‌كێك له داخوازییه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ شیركه‌تی پترۆشیمی به‌نده‌ری خۆمهینیه.
