مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “ئاویژه” له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قێشم كه له ڕۆژی ١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی ئاویژه له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قێشم له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م پاڵاوگه‌یه، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كاینان بوون. به وته‌ی ناڕازیان، له ساڵی ٩٨ه‌وه و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌سه‌ر داوای سه‌ندیكای كرێكارانی فێلێزكار و مێكانیكی ئێران و گرووپی پایپینگ و ئێكیپه پڕۆژه‌ییه‌كان، داوا له كرێكاران كرا كه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و تا بێهداشتی كردنی شوێنی كاره‌كه‌یان نه‌یه‌نه‌وه سه‌ر كار و خاوه‌نكارانیشیان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ٩٨ په‌رداخت بكات. به‌ڵام خاوه‌نكاران هه‌تا ئێستا به بیانووی جۆراوجۆره‌وه له‌م ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره خۆیان بواردووه.