كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، بۆ بیست و پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێ له په‌یمانكاران بۆ ئه‌وه‌یكه زیانی زیاتریان وه‌به‌ر نه‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ حقووقی دیاری كرا‌و له لایه‌ن كرێكارانه‌وه ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه و حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد كردووه و یه‌كه‌م خواسته‌ی كرێكارانیان جێبه‌جێ كردووه، به جۆرێك كه حه‌فتانه پاره ده‌خرێته سه‌ر حیسابی كرێكارانه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندووه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار. شایانی باسه، له ئێستادا كرێكارانی زیاتر له ٥٥ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی له ئێران، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.