کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی ڕامین

تداوم اعتصاب کارگران نیروگاه رامین اهواز

كرێكارانی وزه‌خانه‌ی ڕامین له‌ ئه‌هواز ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریانن. شایانی باسه‌، گرینگترین كێشه‌ی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی ڕامین، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریانه‌ به‌هۆی ئاواڵاه‌بوونی ده‌ستی په‌یمانكاران له‌م ناوه‌نده‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ژماره‌ی كرێكارانی كاتی و په‌یمانی له‌م وزه‌خانه‌یه‌ زیاتر له‌ كركێارانی ڕه‌سمی بێت. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌ له‌ كێشه‌كانی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌، سپاردنی ٤٩ له‌سه‌دی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته‌یه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ته‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماریه‌ه‌ك له‌ كرێكارانی ئه‌م وزه‌خانه‌یه‌ كه‌ به‌ قه‌راردادی كاتی دامه‌زرابوون،  له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.