سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، بۆ ١٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌ئاستی شاری شووش ڕێپێوانیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌كاتی ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی شاری شووش، به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “منداڵی برسی، واده و به‌ڵێن حاڵی نابێ”، “دزییه‌ك كه‌م بێته‌وه، كێشه‌ی ئێمه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێ” و “كرێكار ده‌مرێ به‌ڵام سه‌ری دانانه‌وێنێ”، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ڕۆژی ٢٦ی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان له ئاستی شار، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، درێژكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، دادگایی كرانی دادپه‌روه‌رانه‌ی “ئۆمیدئه‌سه‌د به‌یگی” به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ئیختلاس كراوی شیركه‌ت به كرێكاران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته بوون.