ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خهرمانانكۆمهڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س ده‌بێت له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و خه‌رمانان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و له چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان خۆیان بورادووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه باقی كرێكارانی دیكه‌ی ئه‌م شیركه‌ته‌ش ڕایانگه‌یاندووه كه به‌م كۆبوونه‌وه ئێعترازییه په‌یوه‌ست ده‌بن.