كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ بۆ ٥٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له‌وانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت و وه‌دیهاتنی سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ش به‌شداریان كردبوو و به وتنه‌وه‌ی درووشم، پشتیوانیان له مانگرتن و ناڕه‌زاییه‌تیی ئه‌م كرێكارانه كردووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، شه‌پۆلی نوێی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ئامانجی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و لابردنی كارفه‌رمای ئه‌م شیركه‌ته، له ڕێكه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌روا به‌رده‌وام بووه.