کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

چهارمین روز از اعتصاب کارگران نیشکر هفت ‌تپه 3

چهارمین روز از اعتصاب کارگران نیشکر هفت ‌تپه 3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به‌ ئاڕاسته‌ی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، درێژنه‌كرانه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان، بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسی له‌م دامه‌زراوه‌یه‌، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌، هیچكام له‌ به‌رپرسانی شیركه‌ت له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده‌ نه‌بوون.‌