ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په بۆ ٢٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری هاوكاره‌كانیان، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری سه‌رجه‌م كرێكاران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی شیركه‌ت، كۆتایی هێنان به په‌روه‌نده سازی له دژی كرێكاران و ئازادكردنی “ئیسماعیل به‌خشی”ن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، یه‌كێك له كرێكاران به ناوی “كرامه‌ت مه‌تین كیا” سه‌باره‌ت به درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان قسه‌وباسی كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شووش، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ جار به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به ناوی “یووسف به‌همه‌نی” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ناوبراو.