کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی زێری ساریگونی قوروه‌

معدن طلا

معدن طلا

كرێكارانی مه‌عده‌نی زێری ساریگونی قوروه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ تاڵان بردنی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ مانیان گرت.

به‌وته‌ی ناڕازییان، كارفه‌رمای مه‌عده‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌ڵێنجانێكی زۆر له‌م مه‌عده‌نه‌، زیانێكی زۆریشی به‌ ناوچه‌كه‌ له‌وانه‌، له‌ناوبردنی سرووشتی مه‌نته‌قه‌، پیس كردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌ ژێرزه‌مینییه‌كان و ڕژاندنی ژه‌هری “سیانوور” له‌ حوزه‌كانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ و تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ ئاوی ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكاره‌كانی گه‌یاندووه‌. ده‌شڵێن: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو شایه‌تی ئه‌وه‌ بووین كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی مه‌حه‌للی به‌ بیانووی جۆراوجۆ له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.