کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فه‌ڕش له‌ كاشمه‌ر

ادامه اعتصاب کارگران کارخانه فرش آستان قدس رضوی کاشمر

كرێكارانی كارخانه‌ی فه‌ڕشی “ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی” له‌ كاشمه‌ر، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ چوونه‌وه‌ سه‌ركار خۆیان بواردووه‌.

كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی كارفه‌رما سه‌باره‌ت به‌ ده‌كردنیان له‌ ساڵی ٩٩، به‌ بێ هیچ زیادكردنی حه‌قده‌ستێك و هه‌ر به‌و لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌ پێشتر كه‌ پێیان ده‌درا، درێژه‌یان به چالاكییه‌كانیان داوه‌. ده‌شڵێن: ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ هیچ مه‌زایایه‌كی كاری له‌وانه‌ بیمه‌ی بێكاری به‌هره‌مه‌ند نین. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ كه ته‌نانه‌ت ئه‌م لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌شیان پێ نه‌دراوه‌.