كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كاروون، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفیی پیشه‌یی، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پتر له ٦ ساڵه كه كارخانه‌ی سیمانی كاروون هه‌روا له باروودۆخی قه‌یراناوییدا به‌سه‌ر ده‌بات و كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌خاتری بێ ته‌گبیری و سپی كردنه‌وه‌ی پاره و ڕانتخۆریی خاوه‌نكار و سه‌هامداران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی، له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی جیدی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كرێكاران هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه.