ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، به‌دوای تووشبونی ٤ كرێكاری دیكه‌ی لقی “مه‌ك دۆناڵد” به ویرووسی كۆرۆنا له ئۆكله‌ند، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ئاماده نه‌بوون كه بچنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان و خوازیاری دوو حه‌فته قه‌ره‌نتینه به حقووق، خاوێن كردنه‌وه‌ی ڕێستووران و دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی بوون. كرێكارانی مانگرتوو له به‌یانییه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه: “ئێمه نامانهه‌وێت به‌هۆی هه‌مبه‌رگه‌ره‌كانی ئه‌وان بمرێن، بۆیه مانمان گرتووه تا له خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگا پارێزگاری بكه‌ین.” شایانی باسه، ئه‌م مانگرتنه یه‌ك حه‌فته‌یه هه‌روا به‌رده‌وامه و له ٢٠ شاری ئه‌مریكا كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی مه‌ك دۆناڵد ده‌ستیان له‌كار كێشا‌وه‌ته‌وه.