ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٩ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی چه‌ندین لافیته به‌سه‌ر بینای شاره‌داریی به‌ناوه‌ڕۆكی “قسه‌كردن، به‌ڵێن دان، درۆكردن قه‌ده‌غه‌یه” و “شاره‌دار و شوڕای شار ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. شایانی باسه، له ئاكامی ئه‌م مانگرتنه، زبڵ و خاشاكێكی زۆر له ئاستی شار كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌ده‌ست به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی.