كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌درایی حه‌میدییه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاردبوونی بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٧وه تا ئێستا به بێ قه‌رارداد كاریان كردووه و له‌م مه‌ودایه‌دا، حه‌قده‌سته‌كانیان ناوه ناوه پێ دراوه و ته‌نانه‌ت هیچ حه‌قی بیمه‌یه‌كیشیان بۆ دیاری نه‌كراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی حه‌میدییه ١١ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به كرێكاران، پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌وان بیمه نین و حه‌قی بیمه‌شیان بۆ ڕه‌ت ناكرێ و ته‌نانه‌ت حقووقی پێشوه‌خته‌ش له‌سه‌ریان زیاده.