به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی سه‌نعه‌تی پێترۆشیمی پاڵاوگه‌ی ئابادان، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ده‌رگای پاڵاوگه‌كه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كه‌ی خۆیان، نه‌درانی سێ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و یه‌كلا نه‌كرانه‌وه‌ی حیسابی ساڵی ٩٧ ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێن: بێجگه‌له نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگ، جێژنانه و سه‌نه‌واتی ساڵی ڕابردووشیان پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه “داوا له كرێكارانیش كراوه كه به‌ڵگه‌ی قهراردادهگه به شێوه‌ی سپی واژۆ بكه‌ن و كرێكارانێك كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكراوه.