به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، كرێكارانی ناوچه‌كانی ٤ و ٥ و ٦ی شاره‌داریی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و نه‌درانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مانگرتنه كرێكارانی شاره‌داریی ناوچه‌كانی ٤ و ٥ و ٦ی ئه‌هواز، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی ئه‌م ناوچانه خۆیان بواردووه. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری “هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كاری دیاری كراوی یاسای كار و پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و دیاری كردنی كاتی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانن.