سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی مه‌نته‌قه‌كانی ٤، ٥ و ٦ی شاره‌داریی ئه‌هواز بۆ ١١مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌چاو نه‌كرانی ڕێوشوێنی ئیمه‌نی و په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، به شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌كانی ٤، ٥ و ٦ی ئه‌هواز به‌ویستی هه‌ندێ داوكاری له‌وانه، كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری، ته‌ئخیری له شوێنی كار و دیاری كردنی كاتی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان، له ماوه‌ی ئه‌م ١١ ڕۆژه له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانی ناو شار خۆیان بواردووه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تاكاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.