
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی خۆڕه‌مشار كه له ڕۆژی ٢٠ی مانگی گوڵانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداختی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیانن و ده‌شڵێن: له مانگی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه‌وه هه‌تا ئێستا، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها مه‌زایاكانیان له‌وانه، جێژنانه، زێده‌كارییه‌كانیان دواخراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه پێشتریش له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داریی پێیان ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، ئه‌وه له‌سه‌ر كاره ده‌ریان ده‌كه‌ن.
