كرێكارانی سه‌نایعی نه‌وت و پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها كرێكارانی وزه‌خانه‌كانی به‌رق له شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان بۆ ٢٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و له چوونه‌وه سه‌ركاره‌كانیان خۆیان بوارد.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌رجه‌م كرێكارانی په‌یمانی تاران جنووب هه‌روا به‌رده‌وامن له مانگرتن. كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادانیش وێڕای درێژه دان به مانگرتنه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه كه پێشنیاری ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نیان بۆ ٢٤ ڕۆژ كار قه‌بووڵ نه‌كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه شیركه‌تی كه‌یسۆن له پێترۆشیمی “دێنا” كه كرێكاره‌كانی به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون، نه ته‌نیا حه‌قده‌ستی جۆزه‌ردانیان پێ نه‌دراوه، به‌ڵكوو هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون. هاوكات كارفه‌رماكانی شیركه‌تی ئاسفاڵتی تووس و وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی ورمێ، به مه‌به‌ستی گوشار خستنه‌سه‌ر كرێكاران و كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌یان، له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌م كرێكارانه خۆیان بواردووه.