به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، ٥٠ هه‌زار كه‌س له كارمه‌ندانی جنراڵ موتوری ئا‌مریكا، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، درێژه‌ی ڕه‌وتی داخرانی جنراڵ موتور و بێكاری زۆرتری كرێكاران، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دوناڵد ترامپ به مه‌به‌ستی توڵه كردنه‌وه له بوودجه‌ی ماڵیاتی فدراڵ بۆ ئه‌م شیركه‌ته كارمه‌ندانی ئه‌م ناوه‌نده درێژه‌یان به مانگرتن خویان دا. شایانی باسه، ناڕازییان خوازییاری چوونه‌سه‌ره‌وه ئاستی حقووق و باشتر كردنی دوخی گرێبه‌سته‌كان بوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته له‌سه‌ر كار ده‌ركران.