
مانگرتنی كرێكارانی به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌كانی شیركه‌تی “سوئیس پاوێر” له كانادا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار هه‌روا درێژه‌ی بوو.
كرێكارانی شیركه‌تی “سۆئیس پاوێر” له كانادا كه ئه‌ركی پڕكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌كانیان له ئه‌ستۆیه، له ڕێكه‌وتی ٣١ی دێسامبروه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. ئه‌م كرێكارانه له مانگی ئۆوتهوه به بێ به‌ستنی قه‌رارداد كار ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر دیاری كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كارفهرمار كێشه‌یان هه‌یه.
