
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئۆپڕاتۆری ئۆتۆبووسه‌كان و كرێكارانی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی و ڕاگرتنی ترانزیته‌كان له وه‌نكۆوێر، زیاتر له حه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وتووێژی ئۆپڕاتۆری ئۆتۆبووسه‌كان و كرێكارانی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی و ڕاگرتنی ترانزیته‌كان له وه‌نكۆوێر له كانادا هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه و درێژه‌ی مانگرتنی ئه‌م كرێكارانه كێشه‌وگرفتێكی جدی له به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مشاره پێكهێناوه. ئۆپڕاتۆری ئۆتۆبووسه‌كانی وه‌نكۆوێر كه ژماره‌یان ٥ هه‌زار كه‌س ده‌بێت، خوازیاری باشتربوونی مه‌زایاكانیان له‌وانه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عات كاریانن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كه كه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. به‌وته‌ی یه‌كێتیی ئۆپڕاتۆری ئۆتۆبووسه‌كان، كرێكارانی به‌شی نۆژنكردنه‌وه و ڕاگرتنی ترانزیته‌كان، ئه‌گه‌ر وتووێژه‌كان به ئاكام نه‌گات ئه‌م مانگرتنه هه‌تا حه‌فته‌ی داهاتوو هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی زیاتر له ئۆپڕاتۆری ئۆتۆبووسه‌كان له‌م مانگرتنه به‌شداری ده‌كه‌ن.
