ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی بانكه‌كانی هێند بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆڕی ئیتحادییه‌ی بانكه‌كانی هێند كه نوێنه‌ری ٩ ئیتحادییه‌ی كرێكاری له‌م وڵاته‌یه، پێشتر مانگرتنی دوو ڕۆژه‌ی ڕاگه‌یاندبوو. شایانی باسه كارمه‌ندان له مانگی نوامبری ٢٠١٧وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه ئاستی حقووقه‌كانیان بوون، به‌ڵام تا ئێستا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.