به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان به‌هۆی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری مۆعه‌لیمان له كانادا بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به هه‌زاران كلاسی ده‌رس ته‌عتیل كران.
به‌دوای بێ ئاكام مانه‌وه‌ی وتووێژی ئه‌نجومه‌نی مۆعه‌لیمانی كاتۆلیكی ئۆنتاریۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت له ڕۆژی دووشه‌ممه، مۆعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری كانادا ده‌ستیان دایه مانگرتن. ڕێكخراوه‌كانی مۆعه‌لیمان خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢ له‌سه‌دی حقووقه‌كانیان، تا بتوانن له‌م ڕێگه‌یه‌وه ڕێژه‌ی ئاوسان كه‌م كه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م داواكارییه دژایه‌تی كردووه و ڕایگه‌یاندووه به پێی یاسا، بردنه‌سه‌ری حه‌قده‌ست بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌شی ده‌وڵه‌تی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، یه‌ك له‌سه‌د زیاد ده‌كرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتییه‌كان له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی خوێندكاران له كلاسه‌كانی ده‌رس و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازی ئێلكترۆنیكی زۆره‌ملێ له مه‌دره‌سه‌كان كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له‌به‌ر چاو گیراوه، دژایه‌تی ده‌كه‌ن.