مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكاران و كارمه‌ندانی فه‌ڕانسه ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، پێ نایه ناو ١٠مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران و كارمه‌ندانی مانگرتوو خوازیاری لابردنی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی ئه‌م وڵاته‌ن. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیكای كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی فه‌ڕانسه هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌وڵه‌ت كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بكات، ئه‌وه هاتووچۆی قه‌تاره‌كان له ڕۆژی سه‌ری ساڵی نوێی ڕاده‌گیرێن. به‌پێی ئاماره‌كان، ٦٧ له‌سه‌دی كارمه‌ندانی ڕێگه‌ی ئاسن به‌رده‌وامن له مانگرتن. شایانی باسه، مانگرتنی كرێكارانی چوار پاڵاوگه‌ی ئه‌م وڵاته له ڕۆژی هه‌ینی نیگه‌رانییه‌كی زۆری بۆ ده‌وڵه‌ت پێكهێناوه. مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی “تۆتاڵ، لاورا، تۆتاڵ له بۆش دۆ ڕوون و گرانپوویی”، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كاری ئه‌م پاڵاوگه‌یانه‌ی په‌كی بكه‌وێت و وێستگه‌كانی بێنزین له فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ٦ و ١ ده‌هۆمی له‌سه‌دی بێنزین و گازۆڵ به‌ره‌وڕوو ببێته‌وه.