له كاتێك دا كه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له فه‌رانسه له ناڕه‌زایه‌تیی گوڕینی یاسای خانه‌نشینی درێژه‌ی هه‌یه، ده‌وڵه‌تی ئێمانوئێل ماكرون هه‌روا سوره له‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گوڕانكارییه‌كانی.
به پێی ڕاپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی دسامبر، به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی له فه‌رانسه بۆ چوارمین ڕۆژی به‌رده‌وام به هۆی مانگرتن تووشی كێشه هاتووه. خۆپیشاندان لە شاری پاریس و چه‌ندین شوێنى دیکە له فه‌رانسه، له دژی سیاسەتە ئابورییەکانی حکومەتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن به‌رانبه‌ر به مافی خانه‌نشینى، دەستپێکردووە.