مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ بۆ ١٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو و هه‌وڵه‌كانی كارفه‌رماكان بۆ كۆتایی هێنان به‌م مانگرتنه یه‌كگرتووانه‌یه كرێكاران هه‌تا ئێستا بێ ئاكام بووه.
له ١٥مین ڕۆژی ئه‌م مانگرتنه‌دا، كرێكارانی كارخانه‌ی “فوولاد جه‌هان ئارا” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی خوڕه‌مشاریش به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون. شایانی باسه، له هه‌وڵێكی بێ ئاكام له لایه‌ن یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی شاغڵ له “لامه‌رد” به مه‌به‌ستی تێكشكاندنی مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه، له‌گه‌ڵ كرێكارانی جۆشكاری ئه‌م پاڵاوگه‌یه پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی گیراوه و پێشنیاریان پێ كردوون كه بڕی ١٢ ملیۆن حه‌قده‌ستی دواخراویان په‌رداخت ده‌كه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای گرێبه‌ستی نێوان شیركه‌ته‌كانی پێترۆشیمی ماه‌شه‌هر له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت، هه‌زینه‌كانی پێوه‌ندیدار به خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌تانه وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری ئێران پچڕاوه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی و كێشه‌ی جیدی بۆ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی پێترۆشیمی پێكهێناوه.