به پێی ڕاپۆرتهكان، سەرەڕای گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، زیندانییەکی سیاسیی خهڵكی ئهمشاره، درێژەی بە مانگرتنکەی خۆی دەدات.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، مانگرتنی “ئێقباڵ زارعی”، زیندانیی سیاسی لە زیندانی شاری سەقز، بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی درێژەی هەیە. شایانی باسه، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، گوشاری خستووەتە سەر ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە هەتاکوو کۆتایی بە مانگرتنکەی خۆی بهێنێت بهڵام ڕهتی كردووهتهوه. ناوبراو لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ڕەوتی دادوەریی پهروهندهکەی، مانی لە خواردن گرتووە. “ئێقباڵ زارعی” ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ٩٥ لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە دادگای ڕژیم له شاری سەقز، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری، مەحکووم کرا.