كرێكارانی پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند و ڕیجال، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا و له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند، له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه به داخوازی وه‌ڵانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، یه‌كسانسازی حه‌قده‌ست و دابین كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان و دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.
