ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌ست و موتالباته‌كانی ساڵی ڕابردوویان، هه‌روا درێژه‌ی بوو.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان وه‌ێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیان هێشتا پێ نه‌دراوه، وتیان: ” پاش چه‌ندین جار سه‌ردانی ئۆستانداری، سه‌ره‌نجام حه‌قده‌ستی دوو مانگیان پێدراوه به‌ڵام له ئێستادا، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌رمانان، ڕه‌زبه‌ر، خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز و به‌فرانبار و ڕێبه‌ندانیان پێنه‌دراوه. كرێكاران هه‌ر‌وه‌ها ڕاشیانگه‌یاند كه له ڕۆژانی كۆتایی ساڵدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون بۆ دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران ئاماده نه‌كراوه. شایانی باسه له باروودۆخێكدا كه كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ، توانای دابین كردنی هه‌زینه‌ی ژیانیان نییه، شاره‌داریی مه‌ریوان كه‌مبوونی نه‌خدینه‌ی به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران پێناسه كردووه.