کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی له‌ لۆرده‌گان

ادامه تجمعات و اعتراضات در لردگان2

ادامه تجمعات و اعتراضات در لردگان2

به‌دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی گیرۆده‌بوونی گوندی “چنار مه‌حموودی” به‌ ویرووسی ئێچ ئای وی موسبه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی له‌ لۆرده‌گان و چه‌ندین شاری دیكه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ناڕه‌زایه‌تیانه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌م گونده‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ خه‌ڵكی ناڕازی  ته‌قه‌یان كردووه‌ و گازی فرمێسك ڕێژیان به‌كار هێناوه‌. شایانی باسه‌، له‌ درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ریش لانیكه‌م ٣ كه‌سی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م هاوڵاتیانه‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان بۆ وه‌رگرتنی ئیعترافی ئیجباری كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر گوشاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌. هه‌روه‌ها جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، خه‌ڵكی ئاوایی لۆرده‌گان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێهداشتی گونده‌كان له‌ ئاست گیرۆده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌ستیان داوه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی.