
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه سیمانی شه‌هركورد بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری كاریان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، كارفه‌رما له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو تا ئێستا سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیانی به سازمانی ته‌ئمین ئێجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارخانه‌كه، كرێكارانی له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی كۆبوونه‌وه‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن و ده‌ستبه‌سه‌ر لێان كردووه.
