كرێكارانی گه‌وره‌ڕێی “سه‌قز ــــ بۆكان”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، بۆ سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٨ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی جگه له په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست شێوازی هه‌ژماركردنی زێده‌كاری و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی مه‌ره‌خه‌سی ناڕازیین. كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان ٧٠ كه‌س ده‌بێت، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری ئه‌وه بوون كه وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان و ئیداره‌ی كار به كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕابگه‌ن. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار نامه‌مان ناردووه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان پێنهداروهتهوه. شایانی باسه، ساڵی ڕابردووش ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و مانیان گرتبوو.