كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان و نادیاربوونی بارودۆخی كارخانه، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆ له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به ویستی دیاری كردنی بارودۆخی كارخانه و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه هه‌تا ئێستا به ده‌یان كه‌س له كرێكاران له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكرانی ناڕازیی هێپكۆ ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان دابین نه‌كرێت ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵنه‌گرن.