كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی به نوێنه‌رایه‌تیی له كرێكاره‌كانی دیكه، سه‌باره‌ت به كێشه‌وگرفته‌كانیان قسه‌ی كردووه.