كۆبوونەوە وخۆپیشاندانى توێژە جیاوازەکان لەهەرێمى کوردستان لە دژى هێرشەکانى تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامە.
ڕۆژی چوارشهممه ٢٤ی مانگی ڕهزبهر، لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان كۆبوونهوه و خۆپیشاندان لە دژى هێرشی جهنایهتكارانهی سپاى تورکییه بۆ سەر رۆژئاوا بەرێوەچوو. كۆبوونهوه و خۆپیشاندان لە شارهكانی سەیدسادق و کەلار و کۆیە و کفرى بەڕێوەچووە کە تێیدا ئیدانەى هێرشەکانی تورکییهیان بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژئاوا کرد. ئامادەبوانى كۆبوونەوەکان کەمپینێکیان ڕاگەیاندووە بۆکۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى بۆ هاووڵاتیانى ڕۆژئاوا و دابینکردنى بەشێک لەپێداویستیەکانیان لەڕۆژانى داهاتوودا.