كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مۆجته‌مه‌عی سه‌نعه‌تی هێپكۆی ئه‌راك كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تیی به كێشه‌كانی ئه‌م كارخانه، ڕۆژی شه‌ممه‌یش هه‌روه‌ها درێژه‌ی پێدرا.
له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه كاندا، كرێكارانی هێپكۆ سه‌باره‌ت به بارودۆخی قه‌یرانی كارخانه، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری، حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و سپێردرانی شیركه‌ت به به‌شی خسووسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كه ئه‌م كرێكارانه پێشتریش له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و ژیانیان له به‌رامبه‌ر دادگۆسته‌ری گشتی ئوستانی مه‌ركه‌زی له شاری ئه‌راك كۆبوونه‌ته‌وه. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی به واتای درێژه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كارییانن.